دژایەتی لە گەڵ گەمارۆکانی ئێران  هەڵوێست گرتن دژی زۆربێژییە

یەکێک لە ڕێبەرانی حەماسجەختی کرد کە هەڵوێست دژی ئەو بزووتنەوە لە بەرانبەر گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران، هەڵوێستی سروشتی دژی زۆربێژی واشنتۆنە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، سامی ئەبو زەهری یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس لە پۆستێکدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە توویتێر لە وەڵام بە ئەنوەر قرقاش وەزیری ڕاوێژکار لە کاورباری دەرەوەی ئیمارات ڕایگەیاند کە پرسی نائاسایی میوادنداری لە بەرپرسانی جەنایەتکاری ئیسرائیل لە وڵاتانی عەرەبی لە سێبەری جەنایەتەکانی ئەو ڕژێمە دژی نەتەوەی فەلەستینە.

ئەبو زەهری بە ئەم قسانەی خۆی ئاماژەی کردە سەر سەفەری میری ڕیگۆ وەزیری وەرزش و لاوانی ڕژێمی زایۆنی بۆ ئەبوزەبی لە چوارچێوەی لیژنەیەکی وەرزشی ئەو وڵاتەیە کە لە رەوتی ئەوە سروودی ڕژێمی زایۆنیش دوو جار لە شاری ئەبوزەبی-پێتەختی ئیمارات- بڵاو بووەوە.

شیاوی باسە کە ئەنوەر قرقاش لە هەڵوێستی بزووتنەوەی حەماس لە دژایەتی لە گەڵ گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران ڕەخنەی گرت و پاگەندەی کردبوو کە ئەو بزووتنەوەگرووپێکی سەر بە ئێران لە ناوچەکەیە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە بزووتنەوەی حەماس دووشەممە پاش ڕاگەیاندنی گەڕانەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران، ئەو بڕیارەی کۆشکی سپی ئیدانە کرد و پاڵپشتی خۆیی لە دەوڵەت و نەتەوەی ئێرانی ڕاگەیاندبوو.

News Code 22907

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =