ئەمریکا رۆژانێکی سەخڵەتی لەپێشه

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە دڵنیام کە ئەمریکا رۆژانێکی سەخڵەتی لە بەرە، وتی: دەوڵەتی ترامپ پاش ماوەیەک بەوە ئەنجامە دەگات کە سیاسەتەکانی هیچ کاریگەرییەکیان لە سەر ورەی خەڵکی ئێران نابێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سێشەمە وێڕای ئاماژە بە بەکارهێنانی خولی نوێی گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێران، وتی: ئامانجی ئەو گەمارۆیانە گەلی ئێرانە و ئەمریکا کۆمپانیاگەلێکی خستۆتە لیستی گەمارۆکانی کە زۆریان پێشتر هەڵوەشاونەتەوە، ئەوه سەلمێنەری لاواز بوونی  دەوڵەتی ئەمریکایە.

وەزیری دەرەوە وتیشی: جیهان لە هەمبەر ئەمریکادا ڕاوەستاوە و جگە لە چەن وڵاتی بچووک و ڕژیمی زایونی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین، هیچ دەوڵەتێک لە جیهان ئامادەی پێڕەوی کردن لە ئەمریکا نییە. رۆژی ڕابردوو ئێمە لە قسەکانی وەزیرانی دەرەوە و خەزێنەداری ئەمریکا شایەتی ئەو تەنیاییە بووین و هەروەها تووڕەیی وڵاتانی نێودەوڵەتی دژی یەک لایەنەخوازی ئەمریکایشمان بینی.

ئاماژەی بەوەش دا: لە بواری دیپلۆماسیدا خۆشحاڵین کە تەواو جیهان بەرامبەر ئەمریکا وەستاوە و لە ڕەوتی گەمارۆکاندا هاوڕێتی واشنتۆنیان نەکردووە و هیوادارین دەسکەوتی ئەو هەڵوێستە جیهانییە هەمبەر بە ئەمریکا لە داهاتووی نزیکدا ببینین و هاوکات ئەوە ئەرکی سەر شانی دەوڵەتە کە نەهێڵێ هیچ هەنگاوێکی دژکارانە لە دژی گەلی ئێران و بۆ لێک هەڵبڕینی خەڵک و دەسەڵات جێبەجێ بێت.

سەرۆکی دەزگەی دیپلوماسی ئێران بیری هێنایەوە: دڵنیاین کە دەوڵەتی ئەمریکا ڕۆژانێکی سەخڵەتی لەبەرە. دەوڵەتێک کە تەنانەت نەیتوانیوە بە خەڵکەکەی خۆیشی بیسەلمێنێ کە سیاسەتەکانی بە سوودی ئەوانە و لە باتی ئەوەی کە لە بیری بەرژەوەندی نیشتمانی ئەمریکا بێت، لە بیری بەرژەوەندیی گروپێکی چکۆلەیە کە لە هاوپەیمانەکانی پێکهاتووە.

ناوبراو جەختی کرد: دەوڵەتی ئەمریکا لە بری پێوشوێن گرتنی سیاسەتێک لە پێناو بەرژەوەندی نیشتمانی ئەمریکا، زۆرتر هەوڵ دەدات دڕندەکارییەکانی ڕژیمی سعوودی و ڕژیمی زایۆنی داپۆشێت.

زەریف بە ئاماژە بە پڕۆپاگاندا و هەراوهۆریای دەوڵەتانی پێشووی ئەمریکا و بێ ڕێزیان بە گەلی مەزنی ئێران لە خولەکانی پێشوودا و گۆڕینی ڕاوێژیان لە گەڵ بەئەزموونتر بوونیان، وتی: من دڵنیام دەوڵەتی ترامپ-یش پاش ماوەیەک بەو ئاکامە دەگات کە ئەو سیاسەتانە هیچ کاریگەرییەکیان لە سەر ورەی خەڵکی ئێران نابێت. ئەمجارەش دوای پەشیمان بوونەوە لە کردەوەگەلی دزێو و گەمژانەیان لە دژی ئێران، ناچارن لە گۆڕینی سیاسەتەکانیان.

News Code 22904

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =