ئێران ۲ ملیار دۆلاری له‌ ده‌ست داوه‌

نوێنه‌ری ئه‌مریکا بۆ کار و باری ئێران دوای سه‌پاندنه‌وه‌ی گه‌ماڕۆکان له‌ دژی تاران پاگه‌نده‌ی کرد: ئێران له‌ کاتی کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ به‌رجام ۲ ملیار دۆلاری له‌ داهاته‌کانی خۆی له‌ ده‌ست داوه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، برایان هۆک، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ کار و باری ئێران ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ و دوای سه‌پاندنه‌وه‌ی گه‌ماڕۆکان له‌ دژی تاران پاگه‌نده‌ی کرد: ئێران له‌ کاتی کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ به‌رجام ۲ ملیار دۆلاری له‌ داهاته‌کانی خۆی له‌ ده‌ست داوه‌.

ئه‌و زیادی کرد: له‌ مانگی مه‌یه‌وه‌ تاکوو ئێسته‌، فرۆشی نه‌وتی ئێران یه‌ک ملیۆن به‌رمیل که‌می کردووه‌ ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ نرخی نه‌وت هیچ زیادی نه‌کردووه‌.

نوێنه‌ری ئه‌مریکا بۆ کار و باری ئێران پاگه‌نده‌ی کرد: ئامانجی کۆتایی ئه‌مریکا به‌ سفر گه‌یاندنی فرۆشی نه‌وت له‌ ئێرانه‌ و ئه‌مریکا هه‌موو کارێک ده‌کات که‌ ئه‌م سیاسه‌ته‌ زه‌رب له‌ بازاڕی وزه‌ نه‌دات.

ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: واشنتۆن له‌ دوای ئه‌وه‌یه‌ که‌ وڵاتانی وه‌ک ئه‌مریکا، عه‌ره‌بستان، عێراق و ڕووسیا شوێنی نه‌وتی ئێران پڕ بکه‌نه‌وه‌.

News Code 22893

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =