دانیشتنی سنووریی هاوبەشی ئێران و عێراق لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت

فەرماندەی سنوورڤانیی ناجا وتی: بە ئاوردانەوە لە دۆخی هەستیاری ناوچە و سازدانی دانوستانی گونجاو لە پێناو گەشتە هاوبەشەکان لە سنوورگەلی ئێران و عێراق، لە داهاتوویەکی نزیکدا دانیشتنی سنووری هاوبەش لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان بەرێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار قاسم ڕەزایی لە سەفەری خۆی بۆ پارێزگای کوردستان لە گەڵ لیوا فەخرەدین عەبدوڵڵا حەمد سەعید کەلانتەری سنووریی ناوچەی سلێمانی لە هەرێمی کوردستان دیدار و گفتوگۆی کرد.

فەرماندەی سنوورڤانیی ناجا لەو دیدارەدا ڕایگەیاند: هیوادارم دەسکەوتەکانی ئەم دانیشتنە ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت بۆ دانیشتووانی سنووری و بەرزبوونەوەی ئاسایشی سنوورەکانی دوو وڵات لە ناوچەی بانە، مەریوان و سلێمانی.

ڕاشیگەیاند: بێ شک بەرزبوونەوەی بەڕێوەبەریی سنوورەکان پەیوەستە بە شەڕ لە دژی گرووپگەلی تەکفیری و تیرۆریستی، پێشگری لە هاتوچۆی نایاسایی و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچییەکان لە کەرتی سنووریدا.

بەرپرسی باڵای سنوورڤانیی ناجا وتیشی: بە هەوڵ و تێکۆشانی سنوورڤانانی دوو وڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق، ئاسایشێکی گونجاو لە ناوچەی بانە و مەریوان جێگرە و پێویستە بۆ سەقامگیریی ئاسایشی ئەو ناوچەگەلە، هەوڵی زیاتر بدرێت.

سەردار ڕەزایی بە ئاماژە بە پەیوەندیی تۆکمەی سنوورڤانیی ئێران و عێراق، جەختی کرد: دۆستایەتیی دوو وڵات حاشاهەڵنەگر و دڕکی چاوی دوژمنان و نەیارانە.

فەرماندەی سنوورڤانیی ناجا لە کۆتایی ئەو دیدارەدا ڕایگەیاند: بە ئاوردانەوە لە دۆخی هەستیاری ناوچە و سازدانی دانوستانی گونجاو لە پێناو گەشتە هاوبەشەکان لە سنوورگەلی ئێران و عێراق، لە داهاتوویەکی نزیکدا دانیشتنی سنووری هاوبەش لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان بەرێوە دەچێت.

News Code 22889

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =