لە ٢٧ کۆمیسیۆنی پەرلەمانی عێراق، سەرۆکایەتی ٦ کۆمیسیۆن دەدرێتە کورد

سەرچاوەیەکی کورد لە ئەگەری ڕێککەوتنی دوو پارتی سەرەکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆتایی هێنان بە دژایەتییەکانی ئەم دواییانە هەواڵی دا و جەختی کرد کە کوردەکان سەرۆکایەتی زیاتر لە یەک لە سەر پێنجی کۆمیسیۆنەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتەیان دەست خستووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بنکەی هەواڵی بەغدا یەوم شەوی دووشەممە لە سەرچاوەیەکی ئاگاداری کورد گێڕایەوە کە نیشانەگەلێک هەیە لە سەر ئەوەی کە دوو پارتی دیمۆکرات و یەکێتی وەکوو دوو پارتی سەرەکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەکانی بەجێماو لە هەڵبژاردنی بەرهەم ساڵح وەکوو سەرۆک کۆماری عێراق ڕێککەوتوون.

بە وتەی ئەو سەرچاوە کە نەیویست ناوی دەربخرێت، ئاوەها دێتە بەرچاو کە پارتی دیمۆکرات و یەکێتی نیشتمانی لە سەر دابەش کردنی بەشی کوردەکان لە پۆستەکان لە بەغدا ڕێککەوتوون.

ئەو سەرچاوە هەروەها جەختی کرد کە فراکسیۆنە کوردەکان لە پەرلەمانی عێراق لە کۆی ٢٧ کۆمیسیۆنی پەرلەمانی، سەرۆکایەتی شەش کۆمیسیۆن بریتی لە کۆمیسیۆنێکی سەرەکی و دوو کۆمیسیۆنی خزمەتگوزاری لە ئەستۆ دەگرن جێگایەک کە پارتی دوو کۆمیسیۆن، یەکێتی نیشتمانی دوو کۆمیسیۆن و گۆڕان یەک کۆمیسیۆن لە ئەستۆ دەگرن لە حاڵێکدا کە سەرۆکایەتی کۆمیسیۆنێکی تریش بەشی نەوەی نوێ یا کۆمەڵەی ئیسلامی دەبێت.

News Code 22887

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =