ئێران بە شانازییەوە گەمارۆکان دەور دەداتەوە

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بەوەی کە ئێران بە شانازییەوە گەمارۆکان دەور دەداتەوە، وتی: بە پێی بڕیارنامەی ٢٢٣١ پێویستە تەواو وڵاتانی جیهان بەرهەڵستی ئەمریکا ببنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی لە کۆڕبەندی بەرێوەبەرانی وەزارەتی کاروباری ئابووری و دارایی وێرای نرخاندنی بەشداری و ئامادەبوونی بەربڵاو و شکۆمەندی خەڵکی ئێران لە رێپێوان و ئامادەیی ڕاگەیاندنیان بۆ یەکگرتوویی و خۆڕاگری و بەرخۆدان لە بەرامبەر دوژمنان و تێکشکاندنی پیلانی نوێی ئەمریکا.

حەسەن ڕۆحانی وێڕای ئاماژە بەوەی کە دەبێ بە ئەمریکا بسەلمێندرێت کە نابێ بە زمانی زۆر، هەڕەشە و بایکوت لە گەڵ گەلی ئێران بدوێت، جەختی کرد: ئەمریکییەکان دەبێ بۆ هەمیشە تەمێ بکرێن و بزانن کە بە مڵهۆڕییەوە ناتوانن لە هەمبەر گەلی ئێراندا بوەستن.

سەرۆک کۆمار وتیشی: کارێ کە ئەمریکییەکان ئەنجامی ئەدەن تەنیا گۆشار هێنان بۆ سەر خەڵک، کۆمپانیاکان و دەوڵەتەکانی دیکەیە و دەبێ بزانن کە تەنیا ئێران نییە کە لە سیاسەتەکانی ئەمریکا تووڕەیە، بەڵکوو دەوڵەتان و کومپانیاکانی ئەورووپیش لە سیاسەتەکانی ئەمریکا تووڕەن.

ڕاشیگەیاند: پێموا نییە مێژووی ئەمریکا تا ئێستا دەوڵەتێکی یاسابەزێنی لەو چەشنەی بە خۆوە دیبێت. من لە بیرم نایە. ئەگەرچی هەموویان سەرپێچکاریی یاسایی و یاسابەزێنیان بووە، بەڵام ئەم دەوڵەتەیان لەوبارەوە سەرتڵی هەموویانە.

ڕۆحانی بیری هێنایەوە کە کاتی لە نیۆیۆرک بوونیدا ڕێبەرانی چوار وڵاتی گەورە بوون بە نێوبژیوان بۆ ڕەخسانی دیداری دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە گەڵ ئێران و وتیشی: ئێران کێشەیەکی بۆ گفتوگۆ نییە بەو مەرجەی لایەنی بەرامبەر بەڵێنەکانی خۆی جێ بە جێ بکات.

سەرۆک کۆمار وێڕای ئاماژە بەوەی کە لە سەرپێچیەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا، ئەمریکییەکان لە هەموو کات تەریک کەوتووترن، وتی: ئەمڕۆکە ئەگەر ئەمریکا بەڵێنیەکانی خۆی جێ بە جێ نەکات هەموو یەکێتی ئەورووپا لەهەمبەر زۆربێژیەکانیدا ڕادەوەستن.

ناوبراو بیریشی هێناوە: لە بەرجامدا هەموو وڵاتان لە پاڵ ئێران بوون. ئەمڕۆکەش هەموو وڵاتانی جیهان لە هەمبەر ئەمریکا و لە پاڵ ئێران دان.

ڕوحانی وتیشی: ئەوی کە ئەمڕۆ ئەمریکا ناچارە ٨ وڵات لە گەمارۆی نەوتیی ئاوارتە بکات، نیشان دەدا کە نەیتوانیوه ئاستی هەناردەی نەوتی ئێران بگەیێنێتە سیفر و ئەوە سەرکەوتنێکە بۆ ئێمە و ئێران نەوتی خۆی هەناردە دەکات و گرینگی بە گەمارۆکانی ئەمریکا نادات.

سەرۆک کۆمار لە وەڵامی لێدوانی هەندێک بەرپرسی ئەمریکی سەبارەت بە دەوردانەوەی گەمارۆکان وتی: ئێمە گەمارۆ نایاساییەکانی ئێوە بە شانازییەوە دەوەردەدەینەوە، چونکە بە پێچەوانەی یاساگەلی نێودەوڵەتییە.

زیادیشی کرد: لام وانییە کە دۆخی بەرهەم هێنانی ئێمە خراپتر بووبێت، ڕەنگە دۆخەکە دژواتر بێت، بەڵام لە هەمان کاتدا بازاڕ و داواکار چاوەروانی بەرهەم هێنان و کاڵان.

News Code 22886

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =