سزای ئیعدام بۆ دوو تێکدەری سیستەمی ئابووری ئێران دەرکرا

سزای ئیعدامی دوو کەس لە تێکدەرانی سیستەمی ئابووری و کەناڵی بانکی وڵات لە دادگای تایبەتی بەدواداچوون بە تاوانە ئابوورییەکان و تێکدەرانی سیستەمی ئابووری وڵات لە فارس دەرکرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی دادستێنی پارێزگای فارس لە ڕای دەرکراو لە ئەو لقەی تایبەتی تاوانبارانی پلە یەکەم و دووهەمی ئەو دۆسیە گرنگە بە ناوەکانی داریووش ئیبراهیمیان بیلەندی کوڕی عەلی ئەکبەر و یوونس بەهائەدین کوڕی ئیبراهیم بە بۆنەی تێکدانی ڕێکخراو لە کەناڵی بانکی و ئابووری وڵات بە بڕی ١٥٤٠ ملیار و ٤٦١ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار و ١٤٣ ڕیاڵ گەندەڵی سەر زەوی ناسی و بە سزای ئیعدامی بە سەریدا سەپاند.

لە ئەو دۆسیە تۆمەتباری پلە یەک و بەرپرس و هاوئاهەنگ کەری ئەو کارانە و تۆمەتباری پلە دوو لە ئەندمانی سەرەکی تێکدەری بەربڵاو لە کەناڵی بانکی وڵات بوون.

لە ئەو دۆسیە هەروەها بۆ تاوانبارە سەرەکییەکان جگە لە سزای ئیعدام، دەست بەسەردا گرتنی تەواوی داراییەکان لە بەرژەوەندی دەوڵەت و ڕادەست کردنی دارایی بە بڕی ٣٥ ملیۆن تمەن بۆ یەکێک لە سکاڵاکەرانی تایبەتیشی دەرکراوە.

لە دەنگی دەرکراو لە لقی تایبەتی بەدواداچوون بۆ تاوانە تێکدەرانەکانی سیستەمی ئابووری لە پاریزگای فارس موحەمەد بەهائەدینی بە ١٠ ساڵ زیندانی و دەست بە سەردا گرتنی دارایی، داوود کاتبی کوڕی وەلی بە ٧ ساڵ زیندان، ئیمان پەهلەوانی کوڕی نعمەتوڵڵا، مورتزا کاتبی نژاد کوڕی سەفەر، ڕەزا نادری کوڕی سەفەر عەلی بە یەک هەر کامەیان بە ٥ ساڵ زیندان و دەست بە سەردا گرتنی تەواوی داراییەکەی وەکوو سزای نەختی بۆ دەوڵەت بە سەردا سەپاند

News Code 22883

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =