حەماس و جیهادی ئیسلامی گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێرانیان ئیدانە کرد

بزووتنەوەکانی جیهادی ئیسلامی و حەماس بە دەرکردنی بەیانییەی جودا گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێرانیان ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، بزووتنەوەکانی جیهادی ئیسلامی و حەماس گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێرانیان ئیدانە کرد و جەختیان کرد کە دەوڵەتی ئەمریکا تەواوی یاسا نێودەولەتییەکانی پێشێل کردووە و سیاسەتی لاتانەی بەرانبەر ئێران گرتووەتە بەر.

بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی بە دەرکردنی بەیانییەیەک ڕایگەیاند کە بڕیارە دوژمنانەکانی ئەمریکا دژی پرسی فەلەستین و نەتەوە عەرەبی و ئیسلامییەکان بووەتە هۆی بەهێز بوونەوەی ئەو باوەڕە لە لای نەتەوەی فەلەستین کە ئەمریکا هەوڵی بڵاو کردنەوەی گەندەڵەی لە جیهان دەدات و هیچ کەسێکیش بەری ناگرێت  پاڵپشتیەکانی ئەمریکا لە کارە تیرۆریستانەکانی ڕژێمی زایۆنیش دژی نەتەوەی فەلەستینیش بەردەوامی هەر ئەو زۆربێژیەی ئەو وڵاتەیە بە وڵاتانی جیهان.

لە درێژەی ئەو بەیانییە هاتووە کە نەتەوە ئازادەکانی جیهان ئەبێ لە بەرانبەر سیاسەتەکانی ئەمریکا بوەستێن و بەر بە بێ ڕێزی ئەو وڵاتە بە بایەخ و یاسا مرۆڤدۆستانەکان بگرێت.

News Code 22881

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =