زیاتر له‌ ۷۰۰ کۆمپانیا و که‌سایه‌تی ئێرانی گه‌ماڕۆ ده‌درێن

وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ زیاتر له‌ ۷۰۰ که‌س و کۆمپانیای ئێرانی له‌ خشته‌ی گه‌ماڕۆوه‌ نوێیه‌کانی ئه‌مریکا دان.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا دوێنێ ڕایگه‌یاند که‌ زیاتر له‌ ۷۰۰ که‌س و کۆمپانیای ئێرانی له‌ خشته‌ی گه‌ماڕۆوه‌ نوێیه‌کانی ئه‌مریکا دان.

له‌م گه‌ماڕۆیانه‌ ناوی هێڵی ئاسمانی ئێران ئیه‌ریش ده‌بینرێت.

وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا پاگه‌نده‌ی کردووه‌ که‌ ئامانج له‌م گه‌ماڕۆیانه‌ فه‌شه‌ل کردنی توانی ماڵی ئێران بۆ کاری تێکده‌رانه‌یه‌، ئه‌م کاره‌ گوشارێکی بێ وێنه‌ ده‌خاته‌ سه‌ر ئێران که‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ر میزی دانوستان و گفتوگۆکان.

ئه‌م ڕێکخراوه‌ ئه‌مریکاییه‌ زیادی کرد: ۵۰ بانکی ئێران و لقه‌کانی له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ کراونه‌ته‌ ئامانج، زیاتر له‌ ۴۰۰ ئامانج که‌ بریتییه‌ له‌ ۲۰۰ که‌س و که‌شتی چالاک له‌ بواری گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی و وزه‌ی ئێران، زیاتر له‌ ۶۵ فڕۆکه‌ گه‌شتیاری گه‌ماڕۆ دراون. زیاتر له‌ ۲۵۰ که‌س خۆیان و داراییه‌کانیان گه‌ماڕۆ ده‌درێت که‌ بۆ یه‌که‌مجاره‌ به‌م خشته‌ نوێیه‌ زیاد ده‌کرێن. هه‌روه‌ها ۹۲ کۆمپانیای سه‌ر به‌ ڕێکخراوی غه‌دیر گه‌ماڕۆ دراون.

له‌ کۆتایدا هاتووه‌: گوشاره‌ داراییه‌کان ده‌بێت ئه‌م خاڵه‌ بۆ تاران ڕوون بکاته‌وه‌ تاکوو ئه‌و کاته‌ی ئێران کرداری ده‌گۆڕێت ده‌ست له‌ شێواندنی ناوچه‌که‌ هه‌ڵده‌گرێت، ڕووبه‌ڕووی کزی ئابووری ده‌بێته‌وه‌.

News Code 22877

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =