سنووری نێوان هه‌رێمی کوردستان و تورکیا داخرا

هێزه‌کانی پەکەکە هێرشیان کردە سەر سەنگەرێکی سوپای تورکیا لە سنوری قەزای ئامێدی و بەوهۆیەوە سنوری نێوان هەرێم و تورکیا لە ناوچەکە داخرا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ئێن ئاڕ تی؛  لە کاتژمێر ١٠ بەیانی دوێنێ دووشه‌مه‌وه‌، چه‌کدارانی پەکەکە هێرشیان کردووەتە سەر سەنگەرێکی سوپای تورکیا لە نزیک دەروازەی سەرزێری سەر بە ناحیەی کانی ماسی لە سنوی قەزای ئامێدی و بەوهۆیەوە سنوری نێوان هەرێم و تورکیا داخراوە.

له‌و هه‌واڵه‌دا هاتووه‌: چه‌کدارانی پەکەکە لە هێرشەکەیان سەنگەری سوپای تورکیایان تۆپباران کردووە و لە بەرامبەریشدا سوپای تورکیا وەڵامی داوەتەوە بەڵام تا ئێستا زیان و زەرەکانی شەڕو پێکدادانەکە نەزانراوە.

دەروازەی سەرزێری دەکەوێتە سنوری نێوان هەرێم و تورکیاوە لە سنوری قەزای ئامێدی و لەساڵی ٢٠١٦دا بەفەرمی کراوەتەوە.

News Code 22876

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =