ئەندامانی تۆڕێکی تیرۆریستیی لە کەرکووک دەستگیرکران

فەرماندەی هێزە عێراقییەکان لە کەرکووک لە دەستگیرکرانی ئەندامانی تۆرێکی تیرۆریستیی ئەنجامدەری هەڵمەتی تیرۆریستی و تەقینەوەکانی ئەم دواییە لە ناوەندی ئەو پارێزگا جێ ناکۆکە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سوومریه‌ نیوز، لیوا مەعن سەعدی فەرماندەی پلانی ناسراو بە جێگرکردنی یاسا لە پارێزگای نەوتی و جێ ناکۆکی کەرکووک لە باکووری عێراق دووشەممە بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لە دەستگیرکردنی ئەندامانی تۆڕێکی تیرۆریستی کە پێکهاتووە لە ٢٦ تیرۆریستی ژن و پیاو لەو پارێزگایە هەواڵی دا.

لیوا سەعدی وێرای ئاماژە بەوەی کە ئەندامانی ئەو تۆڕە تیرۆریستییە ئەنجامدەرانی تەواو هەڵمەتگەلی تیرۆریستی و تەقینەوەکانی ئەم دواییەی کەرکووک بووە، جەختی کرد کە چەندین پشتوێنەی تەقینەوەیی، بۆمبای دەستکرد و چەکی دەوڵەمەند بە کەرەسەی دەنگبڕ لە گەڵ دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراوە و مادەی تەقەمەنی لەو تۆڕە تیرۆریستییە گیراوە.

News Code 22873

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =