کوردی سووریا ده‌یه‌وێت بێ شەڕ کێشه‌کانی لەگەڵ تورکیا چارەسەر بکات

فەرماندەیەکی هێزەکانی کوردی سووریا ڕایگەیاند کە لە دوای ئەوەن بە دانوستان کێشەکان لەگەڵ تورکیا چارەسەر بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە هاوار نیوز، زینارین کۆبانی، فەرماندەی هێزەکانی کوردی سووریا ڕایگەیاند کە لە دوای ئەوەن بە دانوستان کێشەکان لەگەڵ تورکیا چارەسەر بکەن.

ئەو جەختی کرد: ئەگەر تورکیا درێژە بە‌ هێرشەکانی بدات لە چوارچێوەی بەرگری ڕەوا وڵامیان دەدەینەوە. دوای هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کۆبانی کوردی سووریا و هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دژە داعش کۆبوونەوەیان کردووە.

ئەم فەرماندە کوردە وتی: دوای ئەم کۆبوونەوە هێزەکانی کوردی سووریا و هاوپەیمانی ڕێککەوتن کە لە کۆبانی و گرێ سپی گەشتی سەربازی هاوبەش ئەنجام بدەن.

زینارین کۆبانی ئاماژەی دا: بە‌ هۆی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کۆبانی و گرێ سپی ئۆپراسیۆنەکان لە دژی داعش لە باشووری سووریا ڕاگیراوە.

News Code 22872

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =