پێڕەوکردنی گەمارۆکانی سەر ئێران، چاوەروانییەکی بێ جێیە

جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: ئەگەر بڕیار بێت وڵاتێک لە پێناو دابین کردنی بەرژەوەندییەکانی خۆی وڵاتانی دیکە ناچار لە پێڕەوکردنی گەمارۆکانی دژی ئێران بکات، چاوەروانییەکی بێ مانایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ئانادۆلو، فوئاد ئۆکتای جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند: نادادپەروەرانە و بێ مانایە کە چاوەروان بین هەموو وڵاتان لە پێناو بەرژەوەندییەکانی وڵاتێکی تایبەتی پێڕەوی لە گەمارۆکان بکات. ئێمە پێشتریش هەڵوێستی خۆمان لە بارەی گەمارۆکانی ئەمریکا دەربڕیوە و چاوەروانی ئەنجامی ڕاگەیێندراوێکین کە ئەمڕۆ سەبارەت بە گەمارۆکان بڵاو دەبێتەوە.

ناوبراو لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا وتی: ژیان لەم ناوچەیە (رۆژهەڵاتی ناڤین) تێچووی خۆی هەیە و بۆ ئەو تێچووەش دەبێ بە هێز بی.

شایانی باسە، گەمارۆگەلی دژە ئێرانیی ئەمریکا بە ئامانجی داسەپاندنی گوشار لە سەر کەرتەکانی وزە و دارایی ئێران لەمڕۆوە (دووشەممە) دەست پێدەکات. ئەمریکا ئیدعای دەکات کە لە گۆڕەپانی گوشاری لانی زۆریدا دەتوانێ ئێران ناچار لە چوونە پای میزی دانوستان بۆ واژۆ کردنی ڕێککەوتننامەیەکی نوێ بکات.

ئەوە لە کاتێکدایە کە واشنتۆن دانی بە دەستەوەستان بوونی لە بە سیفر گەیاندنی هەناردەی نەوتی ئێراندا هێناوە و بڕیارە هاوکات لە گەڵ گەمارۆکان، ٨ وڵات بە مەرجی کەمکردنەوەی وردەوردەی کڕیاری نەوت، لە گەمارۆکانی ئێران بەری بکات.

News Code 22861

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =