ئێران دواجار دێتە سەر میزی دانوستان لە گەڵ ئەمریکا

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ ئیندیانا ئیدعای کرد کە بەرپرسانی ئێرانی دواجار بۆ گفتوگۆ لە گەڵ واشنتۆن دێنە سەر میزی دانوستان لە گەڵ ئەمریکا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هائارتس و ئێکۆنۆمیک تایمز، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە پێداگری لە داسەپاندنی "توندترینی گەمارۆکان" لە دژی ئێران وتی: بەرپرسانی ئێرانی دواجار بۆ دانوستان لەبارەی ڕێککەوتنی نوێی ئەتۆمی دەگەڕێنەوە.

ناوبراو رۆژی هەینی‌ش لە ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجام دانی ڕێککەوتنی نوێ لە گەڵ ئێران هەواڵی دابوو.

ترامپ کە لە میانەی لایەنگرانی لە ویلایەتی ئیندیانا وتاری دەدا، بۆ جارێکی دیکە بەرجامی بە ڕێککەوتنی زۆر خراپ زانی و وتیشی لە بری ئەو ڕێککەوتنە توندترین گەمارۆکان لە دژی ئێران دادەسەپێنین.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەمان رۆژ بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک وتبووی: ئەمریکا لە مسۆگەربوونی ڕێککەوتنێکی نوێ لە گەڵ ئێران کە کۆگرتر بێت و رێگەی گەیشتنی ئەو وڵاتە بە چەکی ناڤۆکی بۆ هەمیشە دابخات و تەواو چالاکییە دژکارەکانی لە خۆی بگرێت و لە بەرژەوەندیی خەڵکی ئێران بێت، پێشوازی دەکات. تا ئەوکات گەمارۆ مێژووییەکانی ئێمە لە جێی خۆیدا دەمێنێتەوە.

ترامپ ئیدعایشی کرد: گەڕانەوەی گەمارۆ دژە ئێرانییەکان بە ئامانجی پێشگری لە خەرج کرانی داهاتەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەرمایەدانەری لە پلانی ناڤۆکی و ناچارکردنی ئێران بۆ کشانەوە لە ئاکاری تێکدەرانە یان کەوتنە ناو گۆڵاوی کارەساتێکی ئابووری، ئەنجام دەدەرێت.

News Code 22842

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =