باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دژی وڵاتانی دراوسێ عێراق کار دەکات

نوێنەرێکی هاوپەیمانی سائیرۆن ڕایگەیاند کە باڵویزخانەی ئەمریکا لە بەغدا سیاسەتی تەجاوزکارانە دژی وڵاتانی دراوسێی عێراقی گرتووە پیش.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە المعلومه، سەلمان غەریباوی نوێنەری هاوپەیمانی سائیرۆن ئەمرۆ لە لێدوانێکدا، باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدای بە گرتنە پێشی سیاسەتی تەجاوزکارانە دژی وڵاتانی دراوسێی عێراق تۆمەتبار کرد.

ناوبراو داوای لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق کرد کە بەر بە هەوڵە تەجاوزکارانەکانی ئەمریکا لە باڵوێزخانەی واشنتۆن لە بەغدا بگرێت. بە پێی ڕاگەیاندنی غەریباوی، هەڕەشەی وڵاتانی دراوسێ لە بەغدا لە زیانی پێوەندییە ناوچەییەکانی عێراقە و دەبێتە هۆی تەند بوونەوەی قەیرانەکان لە ناوچەکە.

ناوبراو وتیشی: هاوپەیمانی سائیرۆن بە بێ هیچ گومانێک دژایەتی هەیە لە گەڵ هەر جۆرە گەمارۆدانێکی ئێران چونکوو ئەو بابەتە نەک بە دەوڵەت بەڵکوو زیان بە خەڵک دەگەیێنێت.

News Code 22809

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =