پۆلیسی عێراق ۱۹ داعشی له‌ نزیک هه‌ولێر کوشت

هێزە عێراقییەكان چەند چەكدارێكی داعشیان لە نزیك ناحییەی مەخمور، كە تەنیا ۶۰ كیلۆمه‌تر لە هەولێر دوورە كوشتووە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر،فەریق رائید شاكر جوودت فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی رایگەیاند: لیوای ۱۱ و لیوا ۱۲، بەفەرماندەیی فیرقەی سێ‌، هێرشێكیان ئەنجامداوە و لەنزیك گوندی (بۆتك) لە  باشووری رۆژهەڵاتی مەخمور ۱۹ چەكداری داعشیان كوشتوە.

ئەو فەرماندیەی پۆلیسی فیدراڵی عێراقی راشیگەیاند: كە لەدوای كوشتنی ئەو چەكدارانە دەست گیراوە بەسەر ژمارەیەك چەك‌و تەقەمەنی، كە چەكدارەكان بۆ چالاكییەكانیان بەكاریانهێناوە.

ئەمە لەكاتێكدایە ماوەیەكە چەكدارانی داعش لەناوچە جێناكۆكەكان دەستیان بەجموجوڵ كردووەو لەو بارەشەوە چەندین جار هۆشداری دراوە.

News Code 22798

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =