هزری داعشی خه‌ریکه‌ به‌ شێوازی جۆراوجۆر سه‌رهه‌ڵده‌دات

بەرپرسی ئاژانسی پاراستن‌ و زانیاری هەرێمی كوردستان دەڵێت: ڕووبەڕووبوونەوەی داعش پێویستی بە ڕووبەڕووبوونەوەی هەمەلایەنەیە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، لاهور شێخ جەنگی لەمیانی پانێڵێك لەژێر ناوی دانانی ستراتیژی بۆ كۆتایهێنان بەداعش سەنتەری زانیاری ئەوروپی و وڵاتانی كەنداوی فارس لە پراگم وتی: هزری پەڕگیر و توندڕەوی بەشێوازی جۆراوجۆر و گروپی جیاجیا سەرهەڵدەدات.
وتیشی: نەك هەر لەڕووی سەربازی ، بەڵكوو دەبێت لەڕووی سیاسییەوە بەرەنگاری داعش ببنەوە چونكە ئەو ڕێكخراوە لەئێستادا لاوازبووە و گورزی كوشندەی بەركەوتوە، بەڵام ، ئەمەش هەماهەنگی سیاسی ودبلۆماسی زیاتری پێویستە. 
بەرپرسی ئاژانسی پاراستن‌و زانیاری هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەسەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگە و دژەتیرۆردا لەهەرێمی كوردستان داوە، كە داعش ـ یان تێكشكاند.
News Code 22794

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =