هیچ گۆڕانکارییەک لە کرداری ئێران نابینرێت

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە میانەی گفتوگۆیەک دیسان دژی ئێران لێدوانی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مایک پەمپەئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە فاکس نیوز وتی: لە ئان و ساتی گەماڕۆکان لە دژی ئێرانین. دانمارکیش لە دژی ئێران بڕیاری دا، ئەم وڵاتە گەورەترین پشتیوانی تیرۆر لە جیهانە. 

ئەو زیادی کرد: هەموو هەوڵی ئێمە ئەوەیە کرداری ئێران بگۆڕین، یارمەتی ئەورووپا دەدەین بۆ بەرگرتن بە کارەکانی ئێران وەک دانمارک.

پەپمپئۆ سەبەرەت بە بەرجام وتی: تاکوو ئێستە بریتانیا و ئەورووپالە بەرجام نەکشاونەتەوە و پشتیوانی بەرجام دەکەن. کێشەی بەرجام ئەوە بوو ئاوڕی لە سیستمی مووشەکی ئێران نەدەدایەوە و باسی دەستێوەردانەکانی ئێران لە عێراق و سووریای نەدەکرد.

ئەو پێچەوانەی قسەکانی ترامپ وتی:  هیچ نیشانەیەک لە گۆڕانکاری کرداری ئێران نابینرێت، هیچ نیشانەیەک.

وەزیری دەروەی ئەمریکا سەبارەت بە کوژرانی خاشقجی وتی: ئەم ڕووداوە کارەسات بوو. لە تورکیا و عەرەبستان داوامان کردووە هەموو ڕاستییەکان لەمبارەوە ئاشکرا بکەن. هەموو ئەو کەسانەی دەستیان لەم کوشتنەدا بووە دەبێت سزا بدرێن.

News Code 22776

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =