نامەی سووریا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر هەڵبژاردن لە بەرزاییەکانی گوڵان

بە هۆی هەڵبژاردنی ئیسڕائیل لە بەرزاییەکانی گوڵان، وەزارەتی دەرەوەی سووریا دوو نامەی لە ئیدانە کردنی ئەم کارە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سانا، ڕژیمی زایونی دوێنێ ویستی لە بەرزاییەکانی گوڵان هەڵبژاردن بەرێوە ببات، بەڵام خەڵک دژی وەستانەوە و ڕێپێوانیان کرد و ڕایانگەیاند ئەوان بەشێک لە خاکی سووریان.

دەمیشق بە ناردنی دوو نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەجومەنی ئاسایش دژی ئەم کارە وەستایەوە، لەم نامانەدا هاتووە: ئەم کارەی رژیمی زایۆنی مەشروعیەت دان بە ڕێکخراوەکانی لە بەرزاییەکانی گوڵانە کە داگیری کردووە.

لە درێژەدا هاتووە: ئەمە سەپاندنی یاساکانی ئێسڕائیل و جێبەجێ کردنی خواستی زایۆنییەکان بە سەر خاکی داگیرکراو دایە.

هەروەها جەخت کراوە کە بەرزاییەکانی گوڵان عەرەبی_سوورییە و بەشێکی دانەبڕاوی سووریایە و بە نزیک یان دوور دەمیشق لە دوای گەڕانەوەی بۆ سەر وڵات دەبێت. هەروەها سووریا پشتیوانی لە هەموو دانیشتوانی گوڵان دەکات کە لە دژی هەنگاوەکانی ئیسڕائیل هەستاون.

سووریا لە ئەنجومەنی ئاسایش داوای کردووە تاکوو کارەکانی ئیسڕائیل لە بەرزاییەکانی گوڵان ئیدانە بکات و داوای لێ بکات ڕێز لە بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش بگرێت و لەم ناوچەیە شارۆچکەی زایۆنی ساز نەکات.

News Code 22769

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =