داعش بەرپرسایەتی تەقینەوەکەی خانەقینی لە ئەستۆ گرت

هەواڵدەریی سەر بە گرووپی تیرۆریستی داعش ڕیگەیاند کە ئەو گرووپە، بەرپرسایەتی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی سەر ڕێگای زیارەتکارانی حسێنیی لە پارێزگای دیالە لە ئەستۆ گرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، هەواڵدەری اعماق سەر بە گرووپی تیرۆریستی داعش ڕایگەیاند کە ئەو گرووپە تیرۆریستییە بەرپرسایەتی تەقینەوەکەی ناوچەی خانەقین هەڵکەوتوو لە پارێزگای دیالەی لە ئەستۆ گرتووە.

سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی لە پارێزگای دیالەی عێراق ڕیگەیاند کە بۆمبێک لە نزیکی ناوچەی باوە مەحموو لە ناوچەی خانەقین تەقیوەتەوە.

بە هۆی ئەو تەقینەوەوە لانیکەم دوو زیارەتکاری حسینی گیانیان لە دەس دا و ١١ کەسیش بریندار بوون.

ئەو تەقینەوە کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو بە کاتی ناوچەیی و لە سەر رێگای زیارەتکارانی کەربەلا ، ڕووی دا.

News Code 22766

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =