ئەمریکا داوای کۆتایی هێنان بە شەڕی یەمەن دەکات

وەزیری دەوەری ئەمریکا جەختی کرد کە هێرشە ئاسمانییەکانی عەرەبستان دەبێت کۆتایی پێ بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆیترز، مایک پەمپەئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی کرد کە هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی ڕیاز دەبێت کۆتایی بە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر یەمەن بێنێت و دانوستانەکان لە ژێر چاودێڕی نەتەوە یەکگرتووەکان دەست پێ بکات.

پەمپەئۆ لە میانەی ڕاگەیەندراوێک ئاماژەی دا کە وڵاتانی عەرەبی کۆتایی بە شەڕ بێنن و ئامادەی دانوستان و گفتوگۆ بن.

سەرەڕای ئەمە ئەمڕۆ فڕۆکە سعوودییەکان جارێکی دیکە هێرشیان کردە سەر ناوچەی کەهلان لە یەمەن و بۆردمانیان کرد.

عەرەبستان و ئیمارات لە ساڵی ۲۰۱٥وە هێرشیان کردووەتە سەر وڵاتی یەمەن، ئەم وڵاتە لە ئێستادا تووشی قات و قڕی بووە.

News Code 22762

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =