کوژرانی دوو سەرکردەی داعش لە بۆردومانی حەشدی شەعبی‌دا

هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕایانگەیاند کە پاش کەمتەرخەمیی هێزەکانی ئەمریکی هەمبەر بە شوێنی گردبوونەوەی سەرکردەگەلی داعشی لە نزیکیی سنوورە هاوبەشەکانی عێراق و سووریا ئەو ناوچەیان بۆردومان کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "المیادین"، هێزەکانی حەشدی شەعبی وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە لە کوژرانی دوو سەرکردەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لەو بۆردومانە بە ناوەکانی "ئەبوو سەیاف" و "ئەبوو لەیس" لە بەرپرسانی هێرش بۆ سەر هێزەکانی سووریای دیموکراتیک، لەو بۆردومانەدا هەواڵیان دا.

لە ڕاگەیێندراوی هێزەکانی حەشدی شەعبی‌دا هاتووە: هێرشی تۆپخانەیی لە دژی مۆڵگەکانی داعش پاش مسۆگەرکردنی زانیاریگەلێک سەبارەت بە ٣ شوێنی گردبوونەوەی تیرۆریستان لە نزیکیی ناوچەی باغووزی سووریا ئەنجام دراوە.

لەو ڕاگەیێندراوەدا ئاماژە بەوەش دراوە: سوپای عێراق وردەکارییەکان سەبارەت بەو مۆڵگەکانی داعشی رادەستی ئەمریکییەکان کردووە، بەڵام ئەو لەوبارەیەوە هیچ هیچ هەنگاوێکیان هەڵنەگرتووە.

News Code 22761

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =