سەبارەت بە گەماڕۆکانی ئێران کە ئەمریکا سەپاندوویەتی، قسەمان کرد

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە میانەی دیدار لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی وتی: سەبارەت بە گەماڕۆکانی ئێران کە ئەمریکا سەپاندوویەتی، قسەمان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئاناتۆلی، مەولود چاوش ئۆغڵو لە دیدار لەگەڵ محەمەدجەواد زەریف لە ئەستەنبۆل وتی: لەم دیدارە سەبارەت بە گەماڕۆکانی ئێران کە ئەمریکا سەپاندوویەتی، قسەمان کرد.

وەزیری دەرەوەی تورکیا زیادی کرد: ئێران لەو وڵاتانە بوو کە لە سووچی و ئاستانە پشتیوانی کرد، لە ڕاستیدا ئەم شتانە بە هاوکاری ئێران سەرکەوت.

وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لەم دیدارە وتی: بابەتی قەرەباغ دەبێت بە پێی یاسا نێونەتەوەییەکان چارەسەر بێت.

شایانی باسە شەشوومین خولی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی وەزیرانی ئێران، ئازەربایجان و تورکیا لە ئەستەنبۆل بە بەشداری وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئازەربایجان بەڕێوە چوو.

News Code 22760

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =