ئەڕبەعین هۆکاری پەیوەندی باشی نێوان خەڵکی ئێران و عێراقە

جێگری سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ڕێوڕەسمی ئەڕبەعین هۆکاری پەیوەندی زیاتری نێوان خەڵکی ئێران و عێراقە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئیسحاق جەهانگیری لە میانەی دیدار لەگەڵ جەواد یاسری پارێزگاری نەجەف وتی: دەبێت سپاسی خەڵکی عێراق بکەم کە بە باشی پێشوازیان لە دوو ملیۆن زیارەتکاری ئەڕبەعین کردووە بە تایبەت مەرجەعیەتی باڵا. ڕێوڕەسمی ئەڕبەعین هۆکاری هاوڕێی زیاتری نێوان خەڵکی ئێران و عێراقە.

ئەو ئاماژەی دا: هەڵبژاردنی ئام دواییەی عێراق باشترین نمایشی دیموکڕاسی لە عێراق و ناوچەکە بوو. 

لای خۆیەوە پارێزگاری نەجەفیش وتی: خەڵکی عێراق و نەجەفیش شانازی دەکەن کە پێشوازیان لە زیارەتکارانی ئیمامحسەین کردووە. ئەمەش ڕۆڵی زۆری لە پەرەسەندنی پەیوەندی نێوان هەر دوو وڵات هەیە.

یاسری زیادی کرد: جێگەی خۆشحاڵییە کە پیلانی دوژمنان بۆ ناکۆکی دروست کردن لە نێوان ئێران و عێراق سەری نەگرتووە. ئێمە لە هێرش بۆ سەر کونسولگەری ئێران بەداخین و هیوادارین پەیوەندی نێوان هەر دوو وڵات زیاتر پەرە بسێنێت.

News Code 22758

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =