شەش هەزار شەڕکەری داعش لە عێراقە/ ڕێژەیەکی زۆری تیرۆریست لە سنووری هەرێمن

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ھاوکار جاف شارەزای بواری ئەمنیی لە لێدوانێکدا بۆ SNN زانیاری وردی لەبارەی جموجوڵی داعش لە سوریا و عێراق ئاشکرا دەکات و دەڵێت: مەترسیەکی گەورە لەسەر ھەرێمی کوردستانە.

هاوکار جاف وتی:  "ئێستا داعش خاوەنی پێنج بۆ شەش ھەزار چەکداری توندڕەوی شەڕەکەو ژمارەیەکی زۆریش لەو چەکدارانە لەسنوری ھەرێمی کوردستانن."

وتیشی: :نازانین بەقودرەتی قادر چۆن بەشەوو ڕۆژێک ئەو چەکدارانە گەیەنرانە سنوری قەزای مەخمور".

جەختیشی کرد:  "دەبێت لەنێوان سێ ھێزدا ھەماھەنگی ھەبێت ئەگەرنا مەترسیەکە زۆر گەورە دەبێت".

 ئەو شارەزا ئەمنی ڕایگەیاند: "بەگشتیی داعش ئێستا تەنھا لە عێراق خاوەنی پێنج بۆ شەش ھەزار چەکداری توندڕەوو شەڕکەرە، کە بەداخەوە بەشێک لەو تیرۆریستانە لەھەرێمی کوردستانن".

جاف ئەوەشی ڕوونیکردەوە: "بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەستم کەوتووە، ھیچ کام لەو ئۆپەراسیۆنانەی لە عێراق و سووریاش کراون، ١٠٠% نەیانتوانیوە تیرۆریستانی داعش بنبڕبکەن و کۆتایی بەکردەوەکانیان بھێنن".

سەبارەت بەو ناوچانەش کە چەکدارانی داعش لێی دەمێننەوە، ھاوکار جاف ئاشکرای کرد: "لەبەرزاییەکانی حەمرینەوە تاوەکو دەگاتە سنوری سەڵاحەدین و ئەنبارو لەوێشەوە تاوەکو سنورەکانی سوریاو عێراق ھەمویان کراوەن و داعش بەئازادانە و بەبێ ترس ھاتوچۆی لێ دەکات و ھێزەکانی خۆی تێدا وەکوو ناوچەیەکی ئارام مۆڵداوە".

وەکوو شارەزاکەی بواری ئەمنی وتی:"داعش ھێزەکانی خۆی مۆڵداوەو چاوەڕوانی ھەل دەکات بۆ ئەوەی دەستبکاتەوە بەکردەوە تیرۆریستیەکانی خۆی، بەتایبەت بەرنامەی ھەیە بەگوێرەی زانیاریەکانمان کە لەوەرزی زستاندا کردەوەکانی بەئەنجام بگەیەنێت، بۆ ئەوەش ئەوەندەی زانیاریمان پێگەیشتوە ئامادەکاریی خۆی کردوە".

لەبارەی مەترسیەکانی ئەو گروپە لەسەر ھەرێم، جاف نەیشاردەوە، "نازانین و چۆن و بەچ شێوەیەک و بەقودرەتی قادر لەشەوو ڕۆژێکدا ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ چەکداری داعش گەیەنرانە چیای قەرەچوغ لەمەخمور، کە ئەوان ھەمیشە مەترسین بۆ سەر ھەرێمی کوردستان و ھێزەکانی پێشمەرگە".

ھاوکار بەپێویستی زانی، ھەماھەنگی تەواو لەنێوان ھێزەکانی سوریای دیموکرات و پێشمەرگە و سوپای عێراق ھەبێت، "بۆئەوەی بتوانن بەھەماھەنگی ڕوبەڕوی تیرۆریستان ببنەوە".

بەوتەی ھاوکات جاف، لە باکووری سوریا داعش ژمارەیەک ناوچەی بەرفراوانی داگیرکردۆتەوە، بۆ نمونە ناوچەکانی نزیک ھۆل و ھەروەھا میادین کە ئەوەش مەترسیەکی گەورەیە بۆ سەر ھەرێمیش کە ھاوسنورە لەسوریاوە ھەم لەگەڵ عێراق و ھەمیش لەگەڵ ھەرێمی کوردستان".

News Code 22756

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =