به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەلجەزیرە، سەرچاوەیەکی سەر بە داواکاری گشتی تورکیا وتی: سعوود بن عەبدۆڵا بن موبارەک موعجیب وڵامی ئێمە سەبارەت بە شوێنی تەرمەکەی خاشقجی ناداتەوە.
ئەو زیادی کرد: ئەو وڵامانەی ئێمە وەرمان گرتووە یارمەتی پڕۆسەی لێکۆڵینەوە نادات و هیچی پێ زیاد ناکات.
ئەم سەرچاوەیە وتی: کۆبوونەوەی دوێنێ لەگەڵ داواکاری گشتی عەرەبستان باش نەبووە.
شایانی باسە کە داواکاری گشتی عەرەبستان بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە کوژرانی خاشقجی سەردانی تورکیای کردووە.
بۆچوونی ئێوە