چین، هێند و تورکیا درێژە بە کڕینی نەوتی ئێران دەدەن

مێدیایەکی ڕۆژئاوایی نووسی: لە ئان و ساتی دەست پێ کردنی گەماڕۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێران، چین و هێند و تورکیا درێژە بە کڕینی نەوتی ئەم وڵاتە دەدەن.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆیترز، چین و هێند ڕایانگەیاند کە درێژە بە کڕینی نەوتی ئێران دەدەن چون سەرچاوەی باش بۆ پڕ کردنەوەی نەوتی ئێران بوونی نییە. هەروەها تورکیاش وەها بڕیارێکی داوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم بڕیارەی چین و هێند لەگەڵ ترسی ترامپ لە بەرز بوونەوەی نرخی نەوت بووەتە هۆی ئەوەی واشنتۆن بیر لە ڕێککەوتنی دوو قۆڵی لەگەڵ بڕێک وڵات بکاتەوە و ئەم وڵاتانە بتوانن درێژە بە کڕینی نەوت بدەن.

لە ئێستادا دوو جۆر بیرۆکە لە واشنتۆن لە دژی ئێران هەیە، یەکەم؛ جان بۆڵتۆن کە دوای سەخت ترین گەماڕۆکان لە دژی ئێران و دەیەوێت کڕینی نەوتی ئێران بە سفر بگات.

دووهەم بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە تەقینەوەی نرخی نەوت دەترسن و بەرز بوونەوەی نرخی نەوتیش لە دژی واشنتۆن هاوپەیمانەکانی ئەمریکایە.

News Code 22752

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =