بەرهەم ساڵح: لەیەکەم دەرفەتدا سەردانی ئێران دەکەم

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفوونی لەگەڵ بەرهەم ساڵح هەڵبژاردنی بە سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی کرد و داوای کرد سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی ئێران بکات.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئێسحاق جەهانگیری، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆک کۆماری عێراق پێکەوە سەبارەت بە پەیوەندی هەر دوو وڵات و ئەڕبەعین گفتوگۆیان کرد.

جەهانگیری سپاسی بەرپرسان و خەڵکی عێراقی کرد لە پێشوازی کردنی باشی ئەوان لە زیارەتکارەکانی ئەڕبەعین.

ئەو زیادی کرد: بە هۆی هاوبەشی مێژوو و فەرهەنگی ئێران و عێراق دەبێت زیاتر پەرە بە هاوکارییە ئابووری و سیاسییەکانیان بدەین.

جەهانگیری هەڵبژاردنی بەرهەم ساڵح بە سەرۆک کۆماری عێراقی پیرۆزبایی کرد و داوای کرد سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی ئێران بکات و ئەم سەفەرە ببێتە هۆی گەشەی زیاتری پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات.

لای خۆیەوە سەرۆک کۆماری عێراقیش وتی: لە ڕابردوو پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق پەرەی زۆری سەندووە و دەبێت درێژەی بێت.

بەرهەم ساڵح زیادی کرد: سپاسی بانگهێشتنی تاران دەکەم و لە یەکەم دەرفەت کە بتوانم سەردانی ئێران دەکەم.

وتیشی: خۆشحاڵین بەرپرسانی ئێرانی بەشداری مەراسیمی ئەڕبەعینیان کردووە و بەڕێوە بردنی باشی ئەم مەراسیمە ئەرکی هەموو بەرپرسێکی عێراقییە.

News Code 22751

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =