هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە رۆژهەڵاتی فورات کشانەوە

"المیادین" لە کشانەوەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی فورات هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی "المیادین" بە گێرانەوە لە سەرچاوەگەلی هەواڵگریی عێراق لە پاشەکشێی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی فورات لە هێڵێک بە درێژایی ٣٠ کیلۆمەتر هەواڵی دا.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، تۆپخانەی عێراق ئەو هێڵە ٣٠ کیلۆمەترییەی کە هەسەدە پاشەکشێی لێ کردووە بە هێز و سەقامگیربوونی پڕ کردۆتەوە.

هەواڵنێری "المیادین" ئاماژەی بەوەش داوە کە بەرپرسانی ئەمنیی عێراق وایان لێکداوەتەوە کە لایەنی ئەمریکی دەستی داوەتە تاکتیکی بە ئانقەست بۆ ئەوەی داعش بە جوانی خۆی دەرخات. دۆخی مەیدانی پێویستی بە تۆکمەکردنی هێزی زەوینی و ئاسمانی بۆ پێکدادانێکی بە پەلە و بەمزووانەیە.

News Code 22744

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =