ئێران هۆکاری دووبەرەکی لە دەوڵەتی ترامپ

میدیایەکی رۆژئاوایی لە رۆژانی پڕناکۆکیی نێوان کاربەدەستانی ئەمریکی لە سەرودەمی خولی نوێی گەمارۆکانی سەر ئێران و شکستیان لە ڕازی کردنی وڵاتانی وەک چین، هێندستان و تورکیا بۆ هاوڕێتی لە گەڵ داخوازییەکانی کۆشکی سپی ڕاپۆرتی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆیتێرز لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا بە ئاماژە بە سەفەرگەلی جۆراجۆری ئەندامانی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ وڵاتانی جیهان و لەوان وڵاتانی کڕیاری نەوتی ئێران لە پێناو ڕازی کردنیان بە هاوڕێتی لە گەڵ گەمارۆ نوێیەکانی ترامپ، دەنووسێ: واشنتۆن تا ئێستا نەیتوانیوه لانی کەم سێ کڕیار لە پێنج کڕیاری سەرەکیی نەوتی ئێران تەڤلی ئەو بڕیارەی کۆشکی سپی بکات. 

دژایەتیی وڵاتانی هێندستان، چین و تورکیا لە لایەک و نیگەرانی لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە لایەکی دیکە بۆتە هۆی پەرەسەندنی گومانگەلێک لە ناو دەوڵەتی ئەمریکا سەبارەت بە داسەپاندنی خولی نوێی گەمارۆکان و هەر ئەوەش بۆتە هۆی دووبەرەکی لە ناو دەوڵەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان؛ ئاوەها کە تاقمێک بە سەرۆکایەتی "جان بۆڵتۆن" ڕاوێژکاری ئەمنی نیشتمانیی کۆشکی سپی خوازیاری زەختی زیاتر لە داسەپاندنی گەمارۆکانی ئێرانن و تاقمی دیکە بە سەرۆکایەتی ئەندامانی وەزارەتی دەرەوە و دیپلۆماتەکانی ئەمریکا خوازیاری هەڵوێستی نەرمی واشنتۆن لە داسەپاندنی ئەو گەمارۆیانە و کەم کردنەوە و پێدانی داشکانەوە بە وڵاتانی باس کراون.

بە بڕوای ئەو تاقمە، زەختی نواندن لە جێبەجێ کردنی گەمارۆکانی سەر ئێران دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی کەلێنی نێوان ئەمریکا و وڵاتانی تورکیا، هیند و چین و لەو ڕووەوە پرسی دیاری کردنی ئاوارتە یان لە بەرچاوگرتنی داشکانەوە بۆ ئەو وڵاتانە لە کڕینی نەوتی ئێران بە شێوەی جیدی لە کۆشکی سپیدا خراوەتە ڕوو.

بە وتەی ڕۆیتێرز، وادایارە هێندستان و تورکیا دەتوانن لەو داشکانەوانە بە شێوەی کاتی بەهرە ببەن و دێهلی ڕاستەوخۆ بە بەرپرسانی ئەمریکیی وتووە کە تا ١٠ی مانگی مارچ ناتوانێ هاوڕێتیی داخوازییەکانی ئەمریکا بێت بۆ بە سیفرگەیاندنی هاوردەی نەوتیی لە ئێران.

بەڵام سەبارەت بە چین کە گەورەترین کڕیاری نەوتی ئێرانە، هیشتا ڕوون نییە کە هەڵوێستی دەوڵەتی ترامپ چۆن دەبێت.

هەر بەو پێیە بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا کاربەدەستانی ئەمریکی بۆ جارێکی دیکە سەردانی ئەسیا بکەن، بۆ ئەوەی بتوانن بەر لە داسەپانی خولی نوێی گەمارۆکان لە دژی ئێران، وڵاتانی زیاتری دیکە تەڤلی بڕیارەکەی واشنتۆن بکەن.

News Code 22737

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =