ڕۆڵی مووساد لە تیرۆری ٢ زانای سەربازیی سووریا

رۆژنامەیەکی ڕووسی ڕۆڵی ڕێکخراوی سیخۆری ڕژیمی زایۆنی (مووساد)ی لە تیرۆری دوو زانای سەربازیی سووریا ئاشکرا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی نۆجەبا، رۆژنامەی "وەزگلیاد"ی چاپی مسکۆ لەم دواییەدا لە ڕاپۆرتێکی شرۆڤەیی ڕوانییە پرسی تیرۆری زانایان سووری لە لایەن ڕێکخراوی سیخۆریی ڕژیمی زایۆنی و مەرگی گوماناویی هەندێک لە بەرپرسانی پلەبەرزی هەواڵگری و زانایانی هاوپەیوەند بە پلانی مووشەکیی سووریا.

ئەو رۆژنامە ڕووسییە لە ڕاپۆرتەکەیدا باسی لە مەرگی ٢ زانای چالاک لە بواری سەربازیی سووریا کردووە و ڕادەگەیێنێت: پێدەچێت تەواو ئەو تیرۆرانە لە لایەن مووسادەوە ئەنجام درابێت، چونکە لە ناوبردنی فیزیکی و تیرۆری دوژمنان یەکێکە لە سیاسەتە باوەکانی ئەو ڕێکخراوە سیخۆرییە.

مەحموود ئەسغەر سەرهەنگی سوپای سووریا لە بەرواری ٢٥ی ئاکتەوبر (٣ی خەزەڵوەر)ی ئەمساڵی زایینی لە گەڵ هاوسەرەکەی لە ڕووداوێک جادەیی لە شاڕێی دیمەشق – لازقیە کوژرا. بەڵگەکان نیشان دەدەن کە ئەو سەرهەنگە پێشتر بەرپرسایەتیی یەکێک لە هۆمارەکانی چەک و چۆڵی لە ئەستۆ بووە.

عەزیز ئەسبەر زانای ناسراوەی مووشەکیی سووریا سەرەتای مانگی ئەگوست (خەرمانان)ی ئەوساڵی زایینی لە تەقینەوەی ئۆتۆمبیلەکەی لە پارێزگای حەما کوژرا. ناوبراو بەرپرسی نۆژەن کردنەوەی ناوەندی توێژینەوە زانستییەکانی سووریا بوو کە لە مانگی ئایپرێل لە هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل تێک ڕووخا بوو.

ئەو زانایە ساڵانێکی زۆر بەرپرسی مۆدێرن‌کردن و بەرهەم هێنانی بەربڵاوی مووشەکگەلی کورتە مەودا (تا ٢٠٠ کیلۆمەتر) بوو کە دەیتوانی بنکەگەلی زایۆنی بکاتە ئامانج.

News Code 22705

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =