ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی عێراقی لە دژی تیرۆریستانی داعش دەستی پێکرد

هێزەکانی عێراقی بەیانیی ئەوڕۆ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان لە دژی پاشماوەی تیرۆریستانی داعشی لە باکووری رۆژهەڵاتی دیالە دەست پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الیوم السابع"، هێزەکانی ئاسایشی عێراق بەیانیی ئەوڕۆ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان لە دژی پاشماوەی تیرۆریستانی داعشی لە باکووری رۆژهەڵاتی دیالە و گوندەکانی ئەو ناوچەیە دەست پێکرد.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئاسایشی عێراق لە دژی پاشماوەی تیرۆریستانی داعشی و پێوشوێن گرتنیان، گوندەکانی زوهرە، عەبدولحەمید، دەورە و بوزجە لە باکووری رۆژهەڵاتی دیالە دەگرێتەوە.

ئامانج لەو ئۆپەراسیۆنە پاککردنەوەی ئەو ناوچانە لە گرووپگەلی تیرۆریستیی سەر بە داعش ڕاگەیێندراوە.

باکووری رۆژهەڵاتی دیالە لەو ناوچانەیە کە بە هۆی باری جوگرافی و بوونی دارستان و باخگەلی جۆراوجۆر شایەدی شەڕ و پێکدادانێکی زۆر لە نێوان هێزەکانی عێراقی و تیرۆریستانی داعشی بووە.

News Code 22703

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =