بەلەمەوانێکی کورد میدالیای بڕۆنزی ئاسیای مسۆگەر کرد

زانا ساعدی کانۆ سواری سنەیی توانی پاش نوێنەرەکانی قەزاقستان و ئۆزبه‌کستان نیشانی برۆنزی بواری کانۆی چوار کەسی پیاوان وەدەست بهێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی گشتی وەرزش و لاوانی پارێزگای کوردستان، هەڵبژاردە نەتەوەییەکانی ئاوە ئارامەکانی ژێر ٢٣ سا، لاوان و پاراکانۆی ئێران کە بە مەبستی بەشداری لە کێبڕکێیەکانی پاڵەوانی ئاسیا سەفەری ئۆزبەکستانی کردبوو بە وەدەست هێنانی ٢٧ میدالیای ڕەنگاوڕەنگەوە کۆتایی هێنا بە کاوی خۆی.

لە کۆتایی کێبڕکێیەکانی بەلەمەوانی ئاوە ئارامەکان زانا ساعدی لە گەڵ عەبدوڵڵا مەشایخ بەخشی، کومەیل خەزایی، دانیال چشمە توانی بە ١:٥٤.١٠٣ پاش نوێنەرەکانی قەزاقستان و ئۆزبەکستان نیشانی برۆنزی بواری کانۆی چوارکەسی ٥٠٠ مەتری پیاوان وەدەست بهێنێت.

مەسعوود مەهدەوی نیا، حسێن مەلەکی، هورموز فەتحی نیا، عەلی بەندە نەژاد، ڕەزا ڕەئیسی کادیری تەکنیکی هەڵبژاردەی نەتەوەی پیاوانیان لە ئەو کێبڕکێیانە لە ئەستۆ بوو.

News Code 22699

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =