ئێران و سووریا بەرپرسی مووشەکبارانی ئیسرائیلن

وەزارەتی شەڕی ئیسرائیل لە کاردانەوە بە هاویشتنی مووشەک لە غەزەوە بۆ ئیسرائیل، ڕایگه‌یاند: ئێران و سووریا بەرپرسی ئەو هێرشانه‌ن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، وەزارەتی شەڕی ئیسرائیل لە کاردانەوە بە کوشتنی چەند لاوی فەلەستینی بە دەستی سەربازانی ئیسرائیلی ئەنجام بووە.

سوپای ئیسرائیل شەوی هەینی لە هاویشتنی لانیکەم ١٠ مووشەک لە کەرتی غەزەوە بۆ ئیسرائیل هەواڵی دا.

بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە بەیاننامه‌یه‌کدا جەختی کرد بەرخۆدانی فەلەستین چەندین جار لە سەر درێژەی هێرشی سوپای ئیسرایئل دژی خەڵکی سڤیلی فەلەستین هۆشداریی داوە بەڵام ڕژێمی زایۆنی بە بێ سەرەنج بە یاسا و رێسا نێودەولەتییەکان درێژە دەداتە هێرشەکانی خۆی دژی هاووڵاتییانی بێ تاوانی و گەمارۆ دراو لە غەزە.

News Code 22695

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =