ده‌بێ دۆخی كەركوك‌ و كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا کۆتایی پێبهێنریت

سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاند: دەبێت كۆتایی بەو دۆخە بێت، كە بەسەر كەركوك ‌و ناوچە جێناكۆكەكانی نێوان هەرێمی كوردستان‌ و عێراق هاتووە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، بەرهەم ساڵح لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەشاری سلێمانی وتی: لەساڵی ۲۰۰۳ كێشەو ئاڵۆزی لەعێراق هەیە، هیوایەك هەیە ئەم حكومەتە نوێیە كۆتایی بەو كێشانە بهێنێت.

سەرۆك كۆماری جەختی لەوەش كردەوە، كە كێشەی نێوان هەولێر و بەغدا ده‌بێ چارەسەربكرێت.

وتیشی: كێشەكان زۆرن‌ و كەڵەكەبوون، دەبێت ئەو كێشانە چارەسەربكرێت، ئەوەش پێویستی بەئیرادەیەكی سیاسی هەیە.

بەرهەم ساڵح لەكۆنگرە رۆژنامەوانییەكە باسی دۆخی كەركوكی كرد و رایگەیاند، دۆخی كەركوك‌و دەوروبەری نائاسایسن، دەبێت ئاسایی بكرێتەوە.

جه‌ختیشی کرد: "من لەسەرەتای دەستبەكاربوونم لەگەڵ پێكهاتەكانی كەركوك دانیشتووم ‌و جەختمان كردووەتەوە، دەبێت چارەسەری ئەو دۆخە بكرێت".

ئەوەشی راگەیاند: ئیرادەیەكی باش لەئارادایە، كە كێشەكانی كەركوك ‌و دەوروبەری چارەسەر بكرێن، بۆ ئەوەش ئیرادە هەیە، كە نابێت چیتر خەڵكی كەركوك‌و ناوچەكانی تر بكرێنە دەسكەلای لایەنە سیاسییەكان‌و یەكلاكردنەوەی كێشەكان.

News Code 22691

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =