ئەردۆغان دواهوشداری دایە کوردەکانی سووریا

سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ هەینی بۆ جارێکی دیکە لە پەرەدان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای ئەو وڵاتە لە ناوچەی فوراتی سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە سپۆتنیک، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ هەینی دواهوشداری دایە گرووپگەلی تیرۆریست و گرووپە کوردییەکان لە رۆژهەڵاتی فورات و ڕایگەیاند کە سوپای تورکیا ئەو ناوچەیە لە تیرۆریستان پاک دەکاتەوە و ڕادەستی خاوەنە سەرەکییەکانی دەکات.

ناوبراو پێشتریش لە لێدوان بۆ هێزە تایبەتییەکانی تورکیا ڕایگەیاندبوو کە بەمزووانە بە یارمەتیی سوپای تورکیا هێلانەی تیرۆریستان لە رۆژهەڵاتی فورات تێک دەشکێنێت.

سەرۆک کۆماری تورکیا بیری هێنایەوە: یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد هێشتا لە مەنبەج نەچوونەتە دەرێ و لەو ڕووەوە تورکیا هەنگاوی پێویست دەگرێتە بەر.

ناوچەگەلی رۆژهەڵاتی فورات لە سووریا لە بندەستی یەکینەکانی پاراستنی گەلی کوردی پاڵپشتکراوی ئەمریکایە کە ئەنقەرە بە تیرۆریستیان دەزانێ.

تورکیا و هێزە هاوپەیمانەکانی ئۆپەراسیۆنێکیان لە ژێر ناوی چڵی زەیتوون لە عەفرینی سووریا ئەنجام دا بۆ ئەوەی سنووری تورکیا و سووریا لە هێزەکانی یەپەگە پاککاتەوە. تورکیا لە مانگی مارچ‌دا ڕایگەیاند کە عەفرین بە تەواوەتی لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی تورکیایە.

سەرۆک کۆماری تورکیا لە درێژەدا ڕوانییە پرسی کوشتنی جەماڵ خاشقجی لە لایەن بەرپرسانی سعوودییەوە و بە خستنە ڕووی ئەو پرسیارە کە "تەرمی خاشقجی لە کوێیە؟"، جەختی کرد: عەرەبستان دەبێ ئەو ١٨ کەسەی کە دەستیان بووە لە کوشتنی خاشقجی بە وتەی ڕیاز قۆڵبەست کراون، ڕادەستی ئەنقەرە بکات.

News Code 22659

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =