ئەمریکا باشووری سووریای داگیر کردووە

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە تەنەفی سووریای بە داگیرکاری وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپۆنتیک، ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە هەنگاوەکانی ئەمریکا لە تەنەف کارێکی داگیرکارانەیە.

ئەو زیادی کرد: مسکۆ بە دەیان جار ڕەخنەی لە هێزەکانی ئەمریکا گرتووە کە بێ مۆڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە باشووری سووریان.

زاخاراۆڤا وتی: ئەمریکا باشووری سووریای داگیر کردووە. دۆخی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریاش لەگەڵ کوردەکانی سووریا باش نییە و جێگەی نیگەرانییە. دۆخی تەنەفیش کە لە لایەن ئەمریکاوە داگیر کراوە هیچ باش نییە.

News Code 22658

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =