بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، مەولوود چاوش ئوغڵوو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە گەڵ ڕیاز مالیکی، هاوتا فە لەستینییەکەی خۆی لە ئەنقەرە دیداری کرد.
چاوش ئوغڵوو لە ئەو کۆنفڕانسەدا وتی: هێشتا تەرمی جەماڵ خاشقجیمان نەدۆزیوەتەوە و بە دوایدا دەگەریین. ئەمە مافی بنەماڵەی خاشقجییە کە تەرمەکەی بدۆزنەوە.
ناوبراو زیادی کرد: بە پێی ڕێککەوتننامەی ڤیەن، لێکۆڵینەوەکان لە سەر پرسی جاشقجی و هەروەها سزادانی بکەرەکانی ئەو جەنایەتە ئەبێ لە تورکیا ئەنجام ببێت.
لە لایەکی تریشەوە، ڕیاز مالیکیش وێڕای ئیدانە کردنی کارەکانی زایۆنییەکان دژی فەلەستینییەکان ئاماژەی کردە سەر وێران کردنی گوندی خان ئەحمەر لە ڕۆژهەڵاتی قودس.
ناوبراو لەم بارەوە وتی: ئیسرائیل هەوڵ دەدات تا لە ڕێگای کاول کردنی گوندی خان ئەحمەرەوە، فەلەستینییەکان بخاتە ناو کارێکی ئەنجام دراوی دیکە.
بۆچوونی ئێوە