ئاڵای داعش به‌ سه‌ر بۆمبه‌که‌ی نووسینگه‌ی سی ئێن ئێنەوە بوو

یه‌کێک له‌ ڕۆژنامه‌ نووسه‌کانی سی ئێن ئێن وێنه‌یه‌کی بڵاو کردووه‌ته‌وه‌ که‌ نیشانی ده‌دات وێنه‌ی داعش به‌ سه‌ر ئه‌و بۆمبه‌یه‌ که‌ بۆ نووسینگه‌ی کەناڵی سێ ئێن ئێن نێردراوه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا توده‌ی، جیم ئاکوستا، ڕۆژنامه‌وانی کاناڵی سی ئێن ئێن وێنه‌یه‌کی له‌ بۆمبه‌که‌ی نووسینگه‌ی ئه‌م کاناڵه‌ هه‌واڵییه‌ بڵاو کرده‌وه‌.

کاتێک وێنه‌که‌ زووم بکرێت وێنه‌ی گرووپی تیرۆریستی داعش به‌سه‌ریه‌وه‌ ده‌بینرێت که‌ ئه‌م بۆمبه‌ به‌ ناوی تایم وارنێر سه‌نته‌ر بۆ نووسینگه‌ی سی ئێن ئێن نێردراوه‌.

ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ ئه‌م بۆمبه‌ بۆ جان وانێر، سه‌رۆکی پێشووی هه‌واڵگری ئه‌مریکا نێردراوه‌ که‌ له‌ ئێسته‌ له‌ سی ئێن ئێن به‌رده‌وام له‌ دژی ترامپ قسه‌ ده‌کات.

شایانی باسه‌ که‌ دوێنێ چه‌ندین پاکه‌تی گوماناوی بۆ ماڵی کلینتۆنه‌کان و باراک ئۆباماش ڕه‌وانه‌ کراوه‌ که‌ پۆلیسی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند هه‌موویان به‌ جۆرێک بۆمبێکی ده‌ستکرد بوون.

6

News Code 22644

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =