نیگەرانی پووتین له‌ جێگیر کردنی مووشه‌کی ئه‌مریکایی له‌ ئه‌ورووپا

سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ چاودێڕی هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌که‌ین که‌ مووشه‌که‌کانی ئه‌مریکا له‌ خاکی خۆیان جێگیر ده‌که‌ن.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاسۆشیه‌تێد پرێس، ڤلادیمیر پووتین، سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا هۆشداری دا که‌ جێگیر کردنی مووشه‌که‌ ئه‌مریکاییه‌کان له‌ ئه‌ورووپا دۆخه‌که‌ ئاڵۆز ده‌کات و ئێمه‌ ئه‌م شته‌ چاودێڕی ده‌که‌ین.

ئه‌م هۆشداره‌ی پووتین له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا به‌ تازه‌یی ڕایگه‌یاند که‌ واشنتۆن له‌ په‌یمانی قه‌ده‌غه‌ی مووشه‌کی کورت بڕ له‌گه‌ڵ ڕووسیا ده‌کشێته‌وه‌.

ترامپ ئاماژه‌ی دا که‌ ئه‌م بڕیاره‌ به‌ هۆی هه‌نگاوه‌کانی ڕووسیا له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوودا بووه‌.

بێجگه‌ له‌ ڕووسیا، وڵاتانی ئه‌ورووپایش نیگه‌رانی خۆیان له‌ کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌م ڕێککه‌وتنه‌ گرنگه‌ ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ ماوه‌ی ۳۰ ساڵه‌ بووه‌ته‌ هۆی که‌م بوونه‌وه‌ی جێگیر کردنی مووشه‌ک له‌ سه‌ر ئاستی جیهان.

News Code 22642

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =