به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له فری به‌یکن، به‌رپرسانی ئاگاداری ئه‌مریکایی ڕایانگه‌یاند که ده‌وڵه‌تی ترامپ په‌یوه‌ندی ئێران له‌گه‌ڵ سیستمی بانکی سوئیفت ناپچڕێنێت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هاوپه‌یمانه ئه‌ورووپاییه‌کانی ئه‌مریکا گوشاریان خستووه‌ته سه‌ر ترامپ تاکوو ڕێگه‌ی ئاڵ و گۆڕی بانکی جیهانی که به سوئیفت ناسراوه له‌گه‌ڵ ئێران دانه‌خرێت.
به‌رپرسانی ئاگادار له واشنتۆن ئاماژه‌یان داوه که ئه‌م کاره‌ی ئه‌مریکا ئیمتیازێکی گه‌وره‌یه به ئه‌ورووپا له کاری بازه‌رگانی له‌گه‌ڵ ئێران.
ئه‌مه‌ش بووته هۆی توڕه‌یی و نیگه‌رانی توودنڕهوهکان له ئه‌مریکا که ئه‌م ڕێگه به ده‌رفه‌تێک بۆ ئێران ده‌زانن تاکوو به‌رده‌وام بێت له یارمه‌تی دانی تیرۆریسته‌کان.
شایانی باسه که سوئیفت، کورتکراوی "ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندی ماڵی نێوان بانکی نێونه‌ته‌وه‌یی"ه که له ئاستی جیهان کاری ئاڵ و گۆڕی بانکی پێ ده‌کرێت.
بۆچوونی ئێوە