بۆمبه‌ ده‌ستکرده‌کان بۆ کۆشکی سپیش نێردرا

کاناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی ئه‌ی بی سی ڕایگه‌یاند که‌ دوای ناردنی بۆمبی ده‌ستکرد بۆ ماڵی کلینتۆنه‌کان و باراک ئۆباما، یه‌کێک له‌م بۆمبانه‌ش بۆ کۆشکی سپی نێردراوه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کاناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی ئه‌ی بی سی ڕایگه‌یاند که‌ دوای ناردنی بۆمبی ده‌ستکرد بۆ ماڵی کلینتۆنه‌کان و باراک ئۆباما، یه‌کێک له‌م بۆمبانه‌ش بۆ کۆشکی سپی نێردراوه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌کانی ئه‌مریکاش ئه‌م هه‌واڵه‌یان پشت ڕاست کردووه‌ته‌وه‌.

پۆلیسی ئه‌مریکا له‌ حاڵی لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌یه‌ و بۆمبه‌کان له‌ نزیک ماڵی کلینتۆنه‌کان دۆزراوه‌ته‌وه‌. ئه‌و بۆمبه‌ری بۆ سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئه‌مریکاش ڕۆشتووه‌ هاوشێوه‌ی بۆمبه‌کانی دیکه‌ بووه‌.

پۆلیس لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌ی ده‌ست پێ کردووه‌ و کۆشکی سپیش ڕایگه‌یاند که‌ ناردنی بۆمب بۆ ماڵی کلینتۆنه‌کان و باراک ئۆباما ئیدانه‌ ده‌که‌ن.

هه‌روه‌ها دوای ئه‌م ڕووداوانه‌ کاناڵی سی ئێن ئێنیش بۆمبێکی به‌ ده‌ست گه‌یشت که‌ به‌م هۆیه‌وه‌ هه‌موو بینای ئه‌م ته‌له‌فیزیۆنه‌ چۆڵ کرا.

تاکوو ئێستا ڕوون نیه‌ که‌ چ که‌س یان لایه‌نێک ئه‌م کارانه‌ی ئه‌نجام داوه‌.

News Code 22635

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =