ده‌بێ کۆتایی به‌م بێ بێسەروبەرییە بهێنین که‌ له‌ عێراق دروست بووه‌

سەرۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق ڕایگەیاند: یەكەم کار ده‌بێت كۆتایی بەو بێسەرو بەرییە بهێنین كە لە عێراقدا دروستبووە".

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ شارپرێس، عادل عەبدولمەهدی لەمیانی وتارێكدا لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: حكومەتی عێراق دوو كاری زۆر سەرەكی هەیە، ئەگەر هیچ كام لەوانە جێبەجێ نەكرێن ئەوا حكومەت هیچ رۆڵێكی نییە.

عادل عه‌بدولمه‌هدی وتی: چاو بە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا دەخشێننەوە لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا، بۆ ئەوەی وەزیرانی ئەركەكانیان لە ئەستۆ بگرن و بەرپرسیارێتیی هەڵبگرن.

ئاماژەی بەوەشكرد: "دەبێت حكومەتی ئەلیكترۆنی شوێنی سیسیتمی كۆنی حكومەت بگرێتەوە، ئێمە دەزانین ئێستا سەدان پۆست لە عێراقدا بە وەكالەت بەڕێوەدەبرێت، بۆیە دەبێت كۆتایی بەو فەوزاو بێسەروبەرییە بهێنین و حكومەتێكی تەندروست پێكبهێنین".

راشیگەیاند: دەبێت هاوڵاتیان مافەكانیان بۆ دەستەبەربكرێت، و دوو كاری زۆر سەرەكی هەن كە ئەركی حكومەتی عێراقە، ئەگەر هیچ كام لەوانە جێبەجێ نەكرێن ئەوا حكومەت هیچ رۆڵێكی نییە، كە یەكەمیان دەبێت كۆتایی بەو بێسەرو بەرییە بهێنن.

جه‌ختیشی کرد: " دەبێت كۆتایی بە دەست تێوەردان لە بوارە جیاوازەكان بهێنین، بەتایبەت لە رووی سەربازییەوە، یەك دەوڵەت هەیە لە عێراقدا هەموومان ئینتیمامان هەیە بۆی، دەبێت هێزەكانی پۆلیس و پێشمەرگە و هێزەكانی دیكە پشتیان پێبەسترێت".

News Code 22633

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =