ڕێککەوتنی ئێران، ڕووسیا و تورکیا سەبارەت بە پێکهێنانی کۆمیتەی دەستووری سووریا

ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە میانەی دانیشتنی جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی ٣ وڵات سەبارەت بە خێرایی بەخشین بە ڕەوتی پێکهێنانی کۆمیتەی دەستووری سووریا ڕێککەوتن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕاشاتوودەی، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: ئێران، ڕووسیا و تورکیا سەبارەت بە خێرایی بەخشین بە ڕەوتی پێکهێنانی کۆمیتەی دەستووری سووریا ڕێککەوتن.

بەو پێیە جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی ٣ وڵاتی دەستەبەرکەری ئاگربڕ ئەمڕۆ لە دانیشتنی خۆیان لە مسکۆ لەوبارەیە ڕێککەوتن و بە میدیاکانیان ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیادا هاتووە: ڕێککەوتنی ئەمڕۆ بە لە بەر چاو گرتنی بەرژەوەندیی تەواو پێکهاتە و چینەکانی سووریا و بە پێی بڕیارنامەی ٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها بە هاوئاهەنگی لە گەڵ ستفان دی میستۆرا نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری سووریادا مسۆگەر بووە.

News Code 22630

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =