ڕۆمانی نوێی به‌ختیار عه‌لی ئاماده‌ی بڵاو کردنه‌وه‌یه‌

بەمنزیکانە نوێترین رۆمانی نووسەر و رۆماننووسی کورد بەختیار عەلی، بە زمانی کوردی بڵاو دەبێتەوە و بەر لەو وادەیەش زنجیرە کۆڕێک بۆ ناوبراو لە سوید رێک دەخرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئێن ئاڕ تی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانەکانی نه‌مسا، لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی ئاماژەی بە زنجیرە کۆڕەکەی بەختیار عەلی کردووە کە به‌ زوویی دەست پێ دەکات و لە چەند شارێکی ئه‌م وڵاته‌ ئەنجام دەدرێت.

ئەنجام دانی ئەم زنجیرە کۆڕە لە چوارچێوەی بەشەکانی کتێبخانەکانی ئەو وڵاتەدا ئەنجام دەدرێت، کە چەندین بەشی تایبەت بە کولتوور و زمانی جیاوازی تێدایە، ئەو نوسەرانە هەڵدەبژێردرێن کە نووسینەکانیان بووەتە بەشێک لە رۆشنبیری وڵاتەکەیان و گەنجان و خوێنەران و رۆشنبیران بەرهەمەکانیان دەخوێننەوە، بەشێکیشیان لە خوێندنگەکان دەخوێندرێن.

لە وەرزی نوێی خۆیدا کتێبخانە گشتییەکانی سویسرا زنجیرەیەک کۆڕ، بۆ نوسەر و رۆماننووسی دیاری کورد بەختیار رێکدەخات و لە چەند شارێکی ئەو وڵاتە کۆڕەکان ئەنجام دەدرێن.

لە لایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، بە بێ ئاشکراکردنی ناوی بەرهەمەکە ئاماژەی بەوە  کرد بەمنزیکانە نوێترین رۆمانی بەختیار عەلی بڵاو دەبێتەوە.

هاوکات هونەرمەند خەسرەو حەمە کەریم، لە ئەکاونتی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ئاماژەی بەنوێترین بەرهەمی نوسەری دیاری کورد بەختیار عەلی کردووە کە ڕۆمانێکی نوێیە، لەگەڵ هەندێک بەرهەمی تر لە داهاتوویەکی نزیکدا بە زمانی کوردی بڵاو دەکرێنەوە.

News Code 22623

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =