بەرهەم هێنانی گازۆئیل لە "پی" مریشک

لێکۆڵەرەکان لە هاوکاریەکی تاقیگەییدا تێگەشتن کە دەتوانرێت لە "پی " مریشک گازۆئیلی سروشتی بەرهەم بهێنن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە لیژنەی گەشەی تەکنۆلۆژیای نانۆ، نەوتی خاو سەرەکی ترین سەرچاوە بەرهەم هێنانی گازۆئیلە. بە پێی کەم بوونەوەی ڕۆژ لە دوای ڕۆژی سەرچاوە نەواتییەکان، لێکۆڵەران بەرەوام بە دوای جێگرەوەیەکی شیاو بۆ بەرهەمهێنانی سوومەتەمەنی بوون. یەکێک لە ئەو سووتەمەنیانە، بیۆدیزڵە کە لە سەرچاوەی ڕۆنی و بە بوونی کاتالیست بەرهەم دێت.

دوکتۆر حسێن ئیسماعیلی، ئەندامی لیژنەی زانستی زانکۆی ئازادی ئیسلامی بەشی بووشێهر، بە وتنی ئەوەی کە نزیک بە سەدا ٧٠ ی تێچووی بەرهەمهێنانی بیۆدیزڵ هی سەرچاوە رۆنییە سەرەتییەکانە، وتی: لە ماوەی ساڵەکانی دواییدا، دۆزینەوەی سەرچاوە ڕۆنییە هەرزانەکان و هەروەها کاتالیستی لەبار بۆ گۆڕانی ڕۆن بە بیۆدیزڵ لە ئامانجەکانی لێکۆڵەرانی ئەو بوارە بووە. ئێمە لە ئەم گەڵاڵایەدا بە سەنتێزی نانۆکاتالیستێکی نوێ و کارا و کەڵک وەرگرتن لە "پی " مریشک وەکوو سەرچاوەیەکی ڕۆنی، توانیمان گازۆئیل بەرهەم بهێنین.

ئاکامی ئەو لێکمۆڵینەوە لە گۆڤاری Fuel بە کاریگەری ٤.٩٠٨(ژمارە ٢٣٥، ساڵی ٢٠١٩، لاپەڕەکانی ١٢٣٨ تا ١٢٤٤) لە چاپ دراوە.

News Code 22620

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =