فیلەکان بیرکاری فێر دەبن

لێکۆڵەرە ژاپۆنییەکان فیلێکی ئاسیاییان فێری کەڵک وەرگرتن لە مۆنیتۆر کردووە. ئەو فیلە توانی پرسیارە ساکارە بیرکارییەکان لە مۆنتۆرەکە وەڵام بداتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئاشین ئیج، لێکۆڵەرەکان تێگەشتوون فیلە ئاسیاییەکان دەتوانن فێری بیرکاری ببن.

لێکۆڵەرەکان لە تۆکیۆ فیلێکی مێی ١٤ ساڵە بە ناوی ئاوتایان فێری کەڵک وەرگرتن لە مۆنیتۆر کردووە. لە ئەو مۆنیتۆرە پرسیاری بیرکاری نمایشت کراوە. ئاوتای توانی بە لووتی خۆی ئاماژە بکاتە وێنەکانی سەر مۆنیتۆرەکە کە زیاترین بەرنامەیان هەبوو.

لە بەشێک لە ئەو لێکۆڵینەوەدا هاتووە: توانای ناسینەوەی ڕەقەمەکان لە فیلە ئاسیاییەکاندا زۆر جیاوازتر لە ئاژەڵەکانی ترە. ئێمە ٣ فیلی ئاسیاییمان فێری کەڵک وەرگرتن لە مۆنیتۆر هەستی کردووە و یەکێیان لە بەکار هێنانی ئەو سیستەمە سەرکەوتوو بوو.

ئەو لێکۆڵینەوە یەکەم نیشانەی ئەوەیە کە ئاژەڵەکانیش توانای شناختی یا ناسینەوەیان هەیە.

ڕێژەی سەرکەوتنی ئاوتای لە ئەو تاقی کرندەوە ٦٦.٨ بوو. توانای ئەو بۆ ئاماژە بە وێنە بە زیاترین مێوە بە گۆڕنی وێنەکە یا مەودای شتەکان لە گەڵ یەکتر نەگۆڕی.

News Code 22619

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =