٣٠ گوند لە هەڤیازییەکانی بازارچەی ملەخوردی مەریوان بەهرەمەند دەبن

پارێزگاری کوردستان لە بەهرەمەندبوونی ٣٠ گوند و شارێکی سەر بە شاری سەوڵاوا لە کارتی سنووریی پیلەوەری و هەڤیازییەکانی بازارچەی ملەخورد هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهمەن موراد نیا ئەمڕۆ سێ‌شەممە لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئیداریی شاری سەوڵاوا ڕایگەیاند: سنووری ملەخورد وەک دەفرایەتییەکی ئابووری بۆ پارێزگای کوردستان وێنا دەکرێت، هەر بۆیە هەوڵ دەدەین لە پێناو جێبەجێ کردنی پلانی سامان دان بە مامەڵە سنوورییەکان بە کردنەوەی بازاڕچەی سنووری لەوێدا، گوندەکانی هاوێری لە هەڤیازییەکانی بەهرەمەند بکەین.

پارێزگاری کوردستان بە ئاماژە بەوەی کە تەواو خەڵکی دانیشتووی گوند و شارەکانی هاوێری ٢٠ کیلۆمەتریی سنوورەکانی وڵات بەر پلانی سامان دانی مامەڵە سنوورییەکان دەکەون، ڕاشیگەیاند: لە شاری سەوڵاوا جەماوەری ٣٠ گوند و شاری هەورامانی تەخت کە نزیکەی ٦ هەزار بنەماڵەن لەو هەڤیازایانە و کارتی پیلەوەرییە بۆ چالاکی لە بازارچەی سنووریی ملەخورد بەهرەمەند دەبن.

پارێزگاری کوردستان لە درێژەدا ڕوانییە کێشەی پەرەدان بە باخەکانی ناوچەی هەورامان لە شاری سەوڵاوا و وتی: هەوڵ دەدەین ٢٠ هەزار دونم لە ناوچەی پارێزراوەی کۆساڵان بۆ گەشەی بەرهەم هێنان و ڕخساندنی هەلی کاری پاوەجێ لە ناوچەدا، لە پێناو پەرەدان بە باخەکان کەم کەینەوە.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە تەرخاندانی ئاو لە ڕووباری سیروان بۆ ئاوداشتنی زەویی دێمەکاری کرد و وتیشی: وەربەرهێنان لە ئاوی سیروان تا ئێستا جوتیاران و باخدارانی لێواری ئەو ڕووبارە نەدراوە، بەڵام بڕیار دراوە کە لەوە بە دوا بۆ گەشەدان بە باخەکان لە ئاوی سیروان بۆ ئەو مەبەستە  و کشتوکاڵ بەهرە وەرگیرێت.

موراد نیا هەروەها لە پتەوکردنی مال و خانووەکانی گوندی و پێدانی وامی ٢٥٠ ملیۆن ڕیاڵی بە بەهرەی لەسەدا ٤ و ٨٠ ملیۆن وامی بێ بەرامبەر بۆ کەسانێک کە ماڵەکانیان نۆژەن دەکەنەوە هەواڵی دا و سەبارەت بە وامی کاردۆزی لە قەوارەی ڕەخساندنی هەلی کاری گوندی ڕایگەیاند: لە قۆناغی یەکەمدا ١٣٠ ملیارد تمەن لە پارێزگای کوردستان بۆ ئەو مەبەستە دراوە کە پشکی سەوڵاوا لەو گۆژمەیە ٩ ملیارد تمەن بووە و بڕیارە  لە قۆناغی دووهەمیشدا وامگەلێک بە بەهرەی لەسەدا ٦ و لەسەدا ٤ بدرێتە دانیشتوانی گوندەکانی سەر سنوور.

پارێزگاری کوردستان لە کۆتاییدا ئاماژەی بە پرسی گەشتیاری وەک یەکێک لە دەفرایەتییە بەرچاوەکانی هەورامان و شاری سەوڵاوا کرد و بیری هێنایەوە کە تۆمار کردنی جیهانی هەورامان لە ئێستادا لە قۆناغی جێبەجێ بوونە و ئەوە دەتوانێ هەنگاوێکی گرینگ بۆ گەشەی ئابووریی ئەو شارە بێت.

شایانی باسە پارێزگاری کوردستان لە سەفەری ئەمڕۆی بۆ سەوڵاوا و ناوچەی هەورامان وێرای کردنەوەی پڕۆژەی قوتابخانەی گوندی بڵبەر بە ژێرخانی ٧٨٢ مەتر و لە سێ نهۆمدا کە بە تێچووی ٧ ملیارد و ٨٧٠ ملیۆن ڕیاڵی چێکراوە، قوڵینگی کردنەوەی کەمپی گەشتیاریی گوندی سلین لە زەوییەک بە ڕووبەری یەک هەزار و ٢٠٠ مەتر و بە گۆژمەی ١٢ ملیارد ڕیاڵیی لێدا.

هەروەها پلانی گەشەی هوتێلی گوندی سلین بە سەرمایەدانەریی کەرتی تایبەتی بە گۆژمەی پێنج ملیارد ڕیاڵ بە ئامادەبوونی پارێزگاری کوردستان وەبەر هێنرا.

News Code 22615

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =