"کەژاڵ" گەیشتە فێستیڤاڵی تالین

فیلمی سینەمایی کەژاڵ لە دەرهێنانی نیما یار بە نوێنەرایەتی ئێران بەشداری بەشی ڕکابەریی فیلمگەلی یەکەم و دووهەمی بیست و دووهەمین فێستیڤاڵی "شەوانی ڕەشی تالین" بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیلمی کەژاڵ لە دەرهێنانی نیما یار و بە پێی سناریۆی ئارمین ئیساریان کە دەڕوانێتە ژیانی ڕاستەقینەی کچە خوێندکارێکی کورد کە لە سنووری کوردستانی ئێران و عێراق کۆڵبەری دەکات، بە نوێنەرایەتی ئێران بەشداری بەشی ڕکابەریی فیلمگەلی یەکەم و دووهەمی بیست و دووهەمین فێستیڤاڵی "شەوانی ڕەشی تالین" بوو.

لە فیلمی "کەژاڵ"دا سەمیرا زەکایی و مریەم بۆبانی دەوری سەرەکی دەگێرن و کاری فیلم هەڵگرتنی لە ئەستۆی ئەمیر عەلی وەیسی و ئەفشینی عەلیزادە بووە و کۆمپانیای "ArtHouse Cinematheque" بە سەرەپەرەشتیی مەرجان عەلیزادە لە کەنەدا کاری بڵاو کردنەوەکەی بۆ ئەنجام دەدات.

شایانی باسە لە پەنای فیلمی کەژاڵ، فیلمەکانی "ڕۆڵ" لە دەرهێنانی فەرنووش سەمەدی بۆ بەشی ڕکابەریی کورتەفیلمگەلی نێونەتەوەیی و "بلۆق" لە دەرهێنانی موتەزا شەمەس و "شەوی لە دایکبوون" لە دەرهێنانی ئۆمید شەمس بۆ بەشی ڕکابەریی فیلمگەلی بەهرەی نوێ بە نوێنەرایەتی ئێران لە فێستیڤاڵی شەوانی ڕەشی تالین وەرگیراون.

پێشتریش وەرگیرانی فیلمی "مێشکە چکۆلە ژەنگاوییەکان" لە دەرهێنانی هومەن سەیدی و دەورگێڕانی ئەکتەری ناسراوەی کورد نەوید محەمەد زادە، لە بەشی ڕکابەریی سەرەکیی ئەم فێستیڤاڵە نێونەتەوەییە ڕاگەیێندراوە.

بیست و دووهەمین خولی فێستیڤاڵی "شەوانی ڕەشی تالین" لە رۆژانی ۱۶ی نوامبێر تا ٢ی دیسامبێری ٢٠١٨ (٢٥ی خەزەڵوەر تا ١١ی سەرماوەزی ١٣٩٧ی هەتاوی) لە وڵاتی ستۆنی بەڕێوە دەچێت.

News Code 22613

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =