پێم خۆشه‌ ۲۰ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌گه‌ڵ ترامپ دیدار بکه‌م

سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ ڕاوێژکاری ئه‌منی ئه‌مریکا وتی: پێم خۆشه‌ ۱۱ی نۆڤامبه‌ر له‌ پاریس (۲۰ خه‌زه‌ڵوه‌ر) له‌گه‌ڵ ترامپ دیدار بکه‌م.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا توده‌ی، ڤلادیمیر پووتین، سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ جان بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری ئه‌منی ئه‌مریکا وتی: پێم خۆشه‌ ۱۱ی نۆڤامبه‌ر له‌ پاریس (۲۰ خه‌زه‌ڵوه‌ر) له‌گه‌ڵ ترامپ دیدار بکه‌م.

سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا زیادی کرد: درێژه‌دان به‌ دانوستان و گفتوگۆکان له‌ په‌ڕاوێزی کۆ بوونه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی پارسی (ڕێوڕه‌سمی کۆتایی هاتن به‌ جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م) ده‌توانێت سوود به‌خش بێت.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ ۲۰ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ژماریه‌ک له‌ سه‌رۆکانی جیهان له‌ ڕێوڕه‌سمی سه‌ده‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی کۆتایی هاتن به‌ جه‌نگی جیهانی دووهه‌م له‌ پاریس به‌شداری ده‌که‌ن.

News Code 22611

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =